Seyit Aydoğan,Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
تۆرۆنتۆ - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد ژماره‌ی سه‌ربازان له ئه‌فغانستان ده‌گه‌یه‌ننه 16 هه‌زار سه‌رباز كه پێویسته بۆ ساڵی 2018.
یەنس ستۆلتنبێرگ كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له شاری هالیفاكس باشووری رۆژهەڵاتی كه‌نه‌دا سه‌ردانی تۆرۆنتۆی كردووه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس دوا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ باسی له‌وه كرد كه دڵنیایه له‌وه‌ی په‌یمانه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنان له ئه‌فغانستان هێزی پێویست ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و وڵاته.
یەنس ستۆلتنبێرگ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه 16 هه‌زار سه‌رباز ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن وه‌ك فه‌رمانده‌ی ناتۆ له ئه‌فغانستان، جه‌نه‌راڵ جۆن نیكۆلسن ئاماژه‌ی پێكرد و گوتی: "به‌ڵێنمان له هاوپه‌یمانان وه‌رگرتووه بۆ هاوكاری یه‌كه‌ی زیاتر. باوه‌ڕی ته‌واوم به له‌گه‌ڵ چوونه ناو ساڵی 2018 ده‌بینه خاوه‌نی هێزی پێویست. ژماره‌ی هێزه‌كان كه 13 هه‌زاره له ئێستادا ده‌گه‌یه‌نینه 16 هه‌زار".
هاوكات سكرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ باسی له‌وه كرد كه یه‌كه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی جه‌نگی ئه‌نجامناده‌ن، به‌ڵكو ته‌نها هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له پێگه‌یاندنی هێزی تایبه‌ت و دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته كه به هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه لاوازبووه، هه‌روه‌ها مه‌شق پێكردنیان.