Mohammed Baqi Hussein
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه وتارێكی پێشكه‌شی ئه‌و خه‌ڵكه كرد كه له مه‌یدانه‌كانی شاری قۆنیا كاردانه‌وه دژی كوده‌تا نیشان ده‌ده‌ن.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە هاووڵاتییان له 15ی ته‌مووزه‌وه مهشخەڵی دیموكراسییان داگیرساندووە و مهیدانهكانیان پڕكردووه.
یڵدرم رایگه‌یاند گه‌ل به‌كۆی جیاوازییه‌كانییه‌وه خاوه‌ندارێتیی له دیموكراسی كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند کە توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه و ئه‌وه‌ی یاسای كردبێته ئامانج سزاكه‌ی وه‌رده‌گرێت.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رگیز چاوپۆشی له كوده‌تاچییه‌كان ناكه‌ن و گوتی: "به‌ڵام له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌دا به هه‌ستی تۆڵه و به‌زه‌ییه‌وه كارناكه‌ین و به تێگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه لێپێچینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. سوپاكه‌مان بیلبیله‌ی چاومانه. سه‌رباز گیانمانه. ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان سوپا و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانماندا بكه‌ین. ئه‌مڕۆ توركیا له‌پێش 15ی تهمووز به‌هێزتره".