Sangar Hamad Azeez
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
لەمیانی تێپەڕبوونی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی زریپۆشی پۆلیس لە بینگۆل، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە دانرابوویەوە تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش پۆلیس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ رۆژنامەنووسان پارێزگای بینگۆل، یاڤوز کۆشگەر رایگەیاند کە بەهۆی تەقینەوەکە شەش کارمەندی پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
پارێزگاری بینگۆل، تیشکی خستە سەرئەوەی کە ئەو پۆلیسانەی بەر تەقینەوەکە کەوتوون، دوای تەواوبوونی ئەرکەکانیان لە فڕۆکەخانەی بینگۆل بەرەو ماڵەکانیان دەگەڕانەوە و گوتی: "ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کە لە قەراغ رێگاکەوە وەستێنرابوو بە کاروانی سەربازەکان تەقییەوە، تاوەکو ئێستا شەش شەهید و چوار بریندارمان هەیە".
کۆشگەر راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بەردەوامە.