Cebrail Caymaz,İbrahim Özcan
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2023
کلیس - AA
هەشت مووشەک کە لەلایەن تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە باکووری سووریاوە ئاراستە کرابوون، لە ناوچەی دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار لە کلیس، کەوتنە خوارەوە.
مووشەکەکان کە لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە باکووری سووریاوە ئاراستە کرابوون، لە زەوییە چۆڵەکانی ناوچەی دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار کەوتنە خوارەوە.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی خۆپارێزیان لە ناوچەکە زیاتر کرد و ئامانجەکانی تیرۆریستانیان پێکا.
پارێزگای کلیس بڵاوکردەوە "هەشت مووشەک کە بە سیستمی مووشەکی ÇNRA لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیى یەپەگە/پەکەکە لە سووریاوە ئاراستەی وڵاتەکەمان کرابوون، لە ناوچەی ئۆنجوپنارمان لە کلیس کەوتوونەتە خوارەوە. سوپاس بۆ خودا هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
یەکێک لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی دەروازە سنوورییەکە کە ناوی ساڤاش کوتای-یە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند، لەو کاتەی لە ناوچەی سنووری بوون گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە، گوتی: "دەنگی تەقینەوەکە لە هەموو دەروازە سنوورەکە بیسترا، ئەو دوکەڵەکەشمان بینی کە بەرز دەبوویەوە".