Sinan Doğan
21 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2023
بۆگۆتا - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٤ پلە لە ئەرجەنتین روویدا.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٥٨٩ کیلۆمەتر روویداوە کە چەقەکەی ١١٦ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری سانتیاگۆ دێل ئێستیرۆ بووە.
لەکاتێکدا بوومەلەرزەکە لە چیللی و ناوچەکانی پاریناکۆتا و تاراپاکا و ئانتۆفاگاستا هەستی پێکراوە، تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی نەخراوەتەڕوو.