Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
زریانی مایكڵ كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا بدات، خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 225 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و گه‌یشتووه‌ته زریانی پله‌ی چواره‌م.
دوای زریانی فلۆرێنس كه مانگی رابردوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی كارۆلینای باكوور و باشوور له ئه‌مریكا دروستكرد، ئه‌مجاره‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت زریانی مایكڵ كاتژمێر 11:00ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان بدات له ویلایه‌تی فلۆریدا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ناوه‌ندی زریانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، زریانی مایكڵ خێراییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 225 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و گه‌یشتووه‌ته زریانی پله‌ی چواره‌م.
هۆشداری ئه‌وه‌ش دراوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه خێراییه‌كه‌ی زیاتریش به‌رزبێته‌وه و 233 كیلۆمه‌تر تێبپه‌ڕێنێت و بگاته پله پێنج.
پارێزگاری فلۆریدا ریك سكۆت له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ره‌نگه ئه‌م زریانه به‌هێزترین زریان بێت كه له 100 ساڵێ رابردوودا له كه‌ناراوه‌كانی فلۆریدای دابێت."
زریانی مایكڵ سه‌ره‌تا ئه‌مریكای ناوه‌ڕاستی گرته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له‌ئه‌نجامی زریانهكهدا هیندۆراس و نیكاراگوا و سلڤادۆری گرته‌وه، 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.