İbrahim Yaldız
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
موش - AA
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان تیرۆریستانی په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له شارۆچكه‌ی ڤارتۆی موش، پێنج تیرۆريست له‌چالاكی خران.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی پارێزگای شاره‌كه، تیمه‌كانی جه‌ندرمه دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان پێدرا له‌باره‌ی بوونی ژماره‌یه‌ك تیرۆریست، هێزێكیان ره‌وانه‌ی گوندی یڵانلیی شارۆچكه‌ی ڤارتۆ كردووه.
له‌ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه،"دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی گومان‌لێكراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه بوه‌ستێت بۆ پشكنین، له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ته‌قه‌یان له هێزه‌كان كردووه و بهرپهرچیاندراوهتهوه. ئۆتۆمبێله‌كه كه دوو ژن و سێ پیاوی تێدا بووه، سه‌رجه‌میان به‌كوژراوی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی هێزه‌كانه‌وه."