Mehmet Tosun
25 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2023
ئەنقەرە-AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگەیەندراوێك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی پەیوەندییەکان له سەرۆکایەتی کۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، لە میانی کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکان له رووسیا تاوتوێ کراون.
لە میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه کۆتاییهاتنی گرژییەکان لە رووسیا رێگری لە کارەساتگهلیی مرۆیی كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت لە ئۆکراینا ده‌كات، هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه به سکرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ گه‌یه‌ندراوه، کە پێشهاتەکان له رووسیا ببنە خاڵێكی گرنگ له‌پێناو بنیاتنانی ئاشتی دادپەروەرانە لە ئۆکراینا .
هه‌ر له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ کرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه هەڵوێستی بنیاتنەری تورکیا دژی ئەندامێتی سوید له هاوپه‌یمانییه‌كه بەردەوامە و تا ئەو کاتەی لایەنگرانی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە بە ئازادی له‌و وڵاتە چالاكی ئه‌نجامبده‌ن، هه‌مواری یاساکان هیچ مانایەکیان نییه.
هه‌روه‌ها نادادپەروەرییهكانی په‌یوه‌ست به فڕۆکەی F-35 باسیان لێوه‌كرا و جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه هه‌وڵه‌كانی گرێدانه‌وه‌ی داواكاریی توركیا له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی F-16 به ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، له بنه‌ڕه‌تدا زیانی بە ناتۆ و ئاسایشی ناتۆ گه‌یاندووه نەک به تورکیا.