Ahmet Dursun
25 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2023
ئەنقەرە-AA
یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران، مەجید چەگەنی ئەوەی ئاشکرا کرد کە عێراق تەواوی قەرزی غازی سرووشتیی داوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "IRNA"ی ئێرانی، یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای غازی نیشتیمانی، مەجید چەگەنی رایگەیاند: "وەزارەتی کارەبای عێراق تەواوی قەرزەکانی هەناردە کردنی غازی سرووشتیی ئێرانی داوەتەوە".
چەگەنی ئەوەی ئاشکرا کرد وێڕای ئەوەی عێراق هەموو قەرزەکانی داوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش هەندێک جار گواستنەوەی پارە لە بانکی بازرگانی عێراقەوە بۆ ئێران، کێشەی تێدەکەوێت.
عێراق، پێشتر ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریکا خستویەتییە سەر ئێران، عێراق ناتوانێت ٢،٦ ملیار دۆلار قەرزی هەناردە کردنی غازی سرووشتی بداتەوە بە ئێران.
لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەردەوامن، لە ١٠ی حوزەیراندا ئێران ئەوەی راگەیاند کە بڕی دوو ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاریان کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لە عێراق دەستیانبەسەرداگیرابوو، ئازاد کراوە.