Sıtkı Yıldız
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئاگری- AA
لە ئاگری رێکاری یاسایی لەبەرامبەر سێ کەس کە هەوڵیان دەدا لەڕێگەی پسوولەی دەنگدانی ساختەوە دەنگبدەن و چاودێرەکەی هەدەپە کە ئاراستەی کردبوون، گیرایەبەر.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای ئاگری-یەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە رێکاری یاسایی لەبەرامبەر سێ کەسدا کە هاتبوون لە خوێندنگەی عیسمەت تانریئۆغڵو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٧ەمین خولی پەرلەمان، دەنگبدەن، گیراوەتە بەر.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە دەست بەسەر پسوولەی دەنگدانی ساختەدا لە لای ئەو سێ کەسە گیراوە و تیایدا هاتووە:
"ئه‌و پسوولانه‌ی كه كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیانگرتبوو، پێده‌چێت پێشتر له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه وه‌رگیرابێت و چاپكرابێت، بژارده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتی دیاریكرابوو له‌سه‌ریان، به‌ڵام مۆری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی پێوه نه‌بووه. چاودێره‌كه‌ی هه‌ده‌په به‌خێرایی پسوولە ساخته‌كانی خستووه‌ته گیرفانی و شاردوویه‌ته‌وه. دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌ستپێكراوه كه هه‌وڵی ده‌نگدانیان دابوو له‌ڕێگه‌ی پسووله‌ی ساخته‌وه".
جگه له چاودێره‌كه‌ی هه‌ده‌په، كه‌سێكی دیكه‌ش به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ده‌نگدان به پسووله‌ی ساخته ده‌ستبه‌سه‌ركراون و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا ههڵسوكهوتیانكردووه ده‌ستگیركراون.