Menderes Özat,Muhammet Ali Kemal
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
عوسمانییە - AA
کورتەباڵاترین ژنی تورکیا، ئەلیف کۆجامان لە شارۆچکەی کادیرلی سەربە پارێزگای عوسمانییە کە باڵای ٧٢،٦ سانتیمەترە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٧ەمین خولی پەرلەمانی تورکیادا دەنگیدا.
ئەلیف کۆجامان لەگەڵ دایکی و برا گەورەکەیدا رووی لە خوێندنگەی کادیرلی کرد بە مەبەستی دەنگدان.
کۆجامان دوای ئەوەی ناسنامەکەی نیشاندا و دەنگی دا، بە هاوکاریی براکەی زەرفی دەنگەکانی خستە ناو سندوقەکەوە. دواتر لەگەڵ هاووڵاتییاندا وێنەی گرت و گفتوگۆی کرد، هیوای خواست کە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی ببنە مایەی خێر و بەرەکەت.
ئەلیف کۆجامان لە ساڵی ٢٠١٠دا وەک کورتەباڵاترین ژنی جیهان ناوی چووبووە ناو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، بەڵام دواتر نازناوەکەی لە لایەن بریجت جۆردنی ئەمریکییەوە کە باڵای ٦٩ سانتیمەترە، لێوەرگیرایەوە.