توركیا.. كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان
- پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌لبژاردنی سه‌ركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مان له توركیا كۆتاییهات.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌لبژاردنی سه‌ركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مان له توركیا كۆتاییهات.
به‌پێی بڕیاری دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان كه كاتژمێر 08:00 ده‌ستیپێكرد له كاتژمێر 17:00 کۆتایی هات.
ده‌نگده‌ران له‌رێگه‌ی 180 هه‌زارو 65 سندوقی ده‌نگدانه‌وه كه له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا دانرابوو ده‌نگیاندا.
ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بن له ریزدا بۆ ده‌نگدان له‌كاتی ته‌واوبوونی واده‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا، ئه‌وا دوای سه‌رژمێریكردنیان له لایه‌ن بەرپرسی بنكه‌كه‌وه رێگه‌یان پێده‌درێت به نۆره ده‌نگه‌كه‌یان بده‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ده‌روازه‌كانی گومركدا ته‌واوبوو، كه رۆژی 7ی حوزه‌یران ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.
ئه‌و ده‌نگانه‌ی له 60 وڵات و 123 نوێنه‌رایه‌تیدا دران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هێنرانه‌وه بۆ توركیا، له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی ناوخۆ ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ئەژماركردنیان ده‌كرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن