Abdullah Söylemez
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
ئاگری- AA
کۆشکی ئیسحاق پاشا کە دەکەوێتە شارۆچکەی بایەزید سەربە پارێزگای ئاگری یەکێکە لە ناوازەترین نموونەکانی تەلارسازیی عوسمانی لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو.
کۆشکەکە هەزار و ٩٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و لە لیستی میراتی کولتووری جیهانی رێکخراوی یونیسکۆ-دایە.
بەهۆی دیمەن و گرنگییە مێژووییەکەیەوە، کۆشکی ئیسحاق پاشا لە هەر چوار وەرزی ساڵدا، جێگای سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانییە.
لەئێستاشدا بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە، بەفریکی زۆر لە گۆڕەپانی کۆشکەکەدا کەڵەکەبووە و تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە راماڵینی بەفرەکە کردووە.
ئەو کەسانەشی لەم وەرزەدا، سەردانی کۆشکی ئیسحاق پاشا دەکەن بە دیمەنی سەرنجڕاکێشی کۆشکەکە لەژێر بەفردا سەرسام دەبن.