ژيان

مووش.. تیمەکانی شارەوانی رێگای ٢٢١ گوندیان کردەوە

لە پارێزگای مووش بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر رێگای ٢٣٤ گوند گیرا.

İbrahim Yaldız  | 04.03.2021 - نوێکردنەوە : 05.03.2021
مووش.. تیمەکانی شارەوانی رێگای ٢٢١ گوندیان کردەوە

Muş

مووش-AA

لە پارێزگای مووش بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر رێگای ٢٣٤ گوند گیرا.

تیمەکانی شارەوانی لەڕێی ٦٤ ئامێرەوە لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان و تا ئێستا رێگەی ٢٢١ گوندیان کردووەتەوە و هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ١٣ گوندەکەی دیکەش بەردەوامن.

لە لایەکی دیکەشەوە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە هەندێک شوێنی دەورووبەری پارێزگاکانی هەکاری، وان و بەدلیس باران و بەفر پێکەوە دەبارێت.

هەروەها با لە باکوورەوە بە خێرایی کەم و مامناوەند هەڵدەکات.

پلەکانی گەرماش لە ئاستی ئاساییدا دەبێت، بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لە هەکاری حەوت پلە، وان و مووش شەش پلە و لە بەدلیس سێ پلە دەبێت.

لە شەوانیشدا ئەگەری بەستنی رێگاکان هەیە و لەو ناوچانەشدا کە بافرێکی زۆر کەڵەکەبووە، ئەگەری هەرەسی بەفر هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın