Abdullah Söylemez
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
ئاگری - AA
رووباره بچووكه‌كانی كوێستانی سینه‌ك و ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی باڵك له قەزای تاشڵجا سەربە پارێزگای ئاگری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كه چه‌ندین كیلۆمه‌تر درێژبوونه‌وه له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا بوونه‌ته جێی سه‌رنج.
رووباره‌كان كه ده‌كه‌ونه كوێستانی سینه‌ك و ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی باڵك كه دوو هه‌زار و ٢٤١ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه له وه‌رزی هاویندا ئه‌و كۆچه‌رانه له خۆده‌گرن كه بژێویان له‌سه‌ر كاری ئاژه‌ڵداریه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بڕی باران بارین كه‌م بوو، ئاستی ئه‌و ئاوه‌ی له‌و رووبارانه‌ی قه‌دباڵی چیاكانه‌وه دێنه خواره‌وه كه‌میان كردووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی بەشی جوگرافیا كۆلێجی هونەر و زانستەکانی زانکۆی ئیبراهیم چه‌چه‌ن له ئاگری، پرۆفیسۆر دکتۆر ئاڵپەرهن کایسەریلی راگەیاند کە شارەکە بەو شاخانه ده‌وره‌دراوه كه له رۆژهەڵات-رۆژئاوا درێژبوونه‌ته‌وه.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاڵپەرهن کایسەریلی باسی له‌وه كرد کە لە شارەکەدا، چەندین رووبار و جۆگە هەن و تێکەڵی رووباری مورات ده‌بن کە یەکێکە لە گرنگترین ڕووبارەکانی ناوچەکە.
گوتیشی: "هەندێک لەو جۆگەلانەی دەڕژێنە ناو رووباری موراتەوە وەرزین و بەشێکی گرنگیشیان وەک جۆگەلەی بەردەوام دەردەکەون".
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاڵپەرهن کایسەریلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە رووباره‌كان جوانییەکی جیاوازیان به ناوچه‌كه به‌خشیوه، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شیاری ناوچه‌كه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی هاووڵاتییان.