Ahmet Okur
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2021
به‌دلیس – AA
ژینگه‌دۆستانی ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی توركیا كه چووبوونه به‌دلیس، ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ده‌مه‌وانه‌یی نه‌مرودیان پاك كرده‌وه.
نزیكه‌ی ٧٠ ژینگه‌دۆست به پێشه‌نگایه‌تی شاره‌وانیی تاتوان و كۆمه‌ڵه‌ی چالاكوانانی ده‌ریاچه‌ی وان به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیارێتیی له پاكڕاگرتنی سروشت، ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ده‌مه‌وانه‌یی نه‌مرودیان پاك كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی دهمهوانهیییه له توركیا و دووهمیشیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له میانی پرۆژه‌ی پاكڕاگریی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ورووپا "خه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی" پێ دراوه.
ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ی له‌لایه‌ن ژینگه‌دۆستانه‌وه كۆكرایه‌وه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیی تاتوان-ه‌وه خرایه ناو ئۆتۆمبێلی باركردنی زبڵ و له ناوچه‌كه دوور خرایه‌وه.
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكوانانی ده‌ریاچه‌ی وان، ما شا اللە ئۆزه‌ل به میدیاكارانی راگه‌یاند "ئامانجمان ئه‌وه‌یه ده‌ریاچه‌ی ده‌مه‌وانه‌یی نه‌مرود كه به به‌هه‌شتی سه‌ر رووی زه‌وی ناسراوه به پاكوخاوێنی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو جێ بهێڵین، سوپاسی ته‌واوی به‌شداربووانی چالاكییه‌كه ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ راگرتنی ده‌ریاچه‌كه به پاكی، تاكوو به شینایی ده‌ریاچه‌كه و سه‌وزی ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه دڵڕفێنتر بكات".