Orhan Onur Gemici
09 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٤٨ هەزار و ٨٥٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٨ هەزار و ٦٤٥ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٠٦ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
به‌و پێیه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤٨ هەزار و ٨٥٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٨ هەزار و ٦٤٥ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٢٠٦ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٢٤ هه‌زار و ٢١٧ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٨٧،٧٥ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٧٤،٣٦ـه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا له توركیا به‌كارهێنراوه، ١١٢ ملیۆن و ٢٢٥ هه‌زار و ٣٥٢ دۆزه. له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردووش‌دا، ١٨٧ هه‌زار و ٥٨٩ دۆز ڤاكسین له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به‌كارهێنراوه.