Sangar Hamad Azeez
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
لە ١٠ گوندی سەربە هەردوو شارۆچکەی دیجلە و خانی لە پارێزگای دیاربەکر، کۆتایی بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ هات.
پارێزگاری دیاربەکر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان لەو ناوچانەدا و بەپێی مادەی ١١ی یاسای ٥٤٤٢ی بەڕێوەبردنی پارێزگاکان، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ کە لە دووی ئەم مانگەوە لە ١٠ گوندی سەربە هەردوو شارۆچکەی خانی و دیجلە راگەیەندرابوو لەکاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە چواری تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، بڕیارەکە هەڵدەگیرێت".