02 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2020
کەرکووک - AA
شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری پارێزگاکە تا حەوتی ئەم مانگە سەپێندراوە.
شانەی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا حەوتی ئەم مانگە لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکووک، چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
باسی لەوەشکردووە کە لە چوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کەرکووک، دەوامی فەرمانگە فەرمییەکان لە پارێزکاکە هەڵپەسێردراوە، جگە لەو فەرمانگانەی کە بەپیی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نایانگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش هاتووە "لە چوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کەرکووک، رێگە دراوە نانەواخانەکان و فرۆشگاکانی خۆراک و سەوزە و میوە لە کاتژمێر شەش بەیانییەوە تا کاتژمێر سێ دوای نیوەڕۆ کار بکەن".
بەپێی راگەیەندراوەکە، هەر لە چوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کەرکووک سەرجەم دەروازەکانی پارێزگاکە لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە داخراو دەبن و جەختیش کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە هەر کەسێک سەرپێچی بڕیار و راسپاردنەکانی لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی بکات، ئەوا رێوشوێنی توند بەرامبەری دەگیرێتەبەر.