Osman Bilgin
15 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2022
دیاربەکر – AA
ژێر ئاوی بەنداوی دیجلە کە ئاوی شارۆچکەی ئێرگانی لەوێوە دابین دەکرێت لەلایەن ژمارەیەک ژێرئاوگەڕ و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی گەورە شارەوانی دیاربەکر پاک کرایەوە.
گەورە شارەوانی دیاربەکر رایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی کوالێتیی باش بۆ شاری دیاربەکر، قەزاکانی دیاربەکر و گوندەکانی.
لەو میانەیەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین ئامێر و پێداویستییە تەکنەلۆژییەکان و ژێرئاوگەڕەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی دیاربەکر وێستگەی ترومپاکانی ژێر ئاوی بەنداوی دیجلەیان پاک کردەوە و دەمەوانەی ترومپاکانیان کۆنتڕۆڵ کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی گەورە شارەوانی دیاربەکر، فورات توتشی رایگەیاند کە دوای نزیکەی سێ کاتژمێر لە کارکردنی سەخت توانیوویانە کارەکانی پاککردنەوە لە بەنداوەکە ئەنجام بدەن و ئاستی راکێشانی ئاویش لە رێگای ترومپاکانەوە زیادی کردووە.