جيهان, ژيان

"تەواوبوونی پرۆژەکانی ئێران مەترسی لەسەر سێکتەری ئاو دروست دەکات"

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەکرەم ئەحمەد: "تەواوبوونی پڕۆژەکانی ئێران کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی لەسەر سێکتەری ئاو دەبێت و هیوادارین تونێڵەکانی گواستنەوەی ئاو نەکەونە کار".

Hemin Hüseyin  | 13.06.2018 - نوێکردنەوە : 14.06.2018
"تەواوبوونی پرۆژەکانی ئێران مەترسی لەسەر سێکتەری ئاو دروست دەکات"

Arbil

هەولێر - AA

لە ھەرێمی کوردستان ١٥ بەنداو ھەیە کە توانای گلدانەوەی ١٠ ملیار مەترسێجا ئاویان ھەیە، بەنداوی دوکان بەگەورەترین بەنداو ھەژمار دەکرێت لە ھەرێمی کوردستان کە توانای گلدانەوەی شەش ملیارو ٨٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاوی ھەیە و لەگەڵ بەنداوی دەربەندیخان تاکە سەرچاوی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبان.

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەکرەم ئەحمەد ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیاربوو چەند بەنداوێک نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە تا ئێستا بەنداوەکان نۆژەن بکرێتەوە. ئاشکرایشی دەکات ئەگەر پرۆژەکانی ئێران تەواوبن ئەوا مەترسی لەسەر سێکتەری ئاو هەیە.

ئەکرەم ئەحمەد لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە ھەرێمی کوردستاندا ١٥ بەنداو ھەیە، لەگەڵ زیاتر لە سەد پۆند (حەوز) و توانای گلدانەوەی ١٠ ملیار مەترسێجا ئاومان هەیە، بەڵام بەنداوەکان پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و بەهۆی قەیرانی داراییشەوە، پرۆژەکان وەستێنراوە".

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەکرەم ئەحمەد گوتی: "ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی خراپدانیە بەتایبەتی لە بەنداوی دوکان، بەڵام بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی پار ساڵەوە ناتوانین ئاوی تیادا گلبدەینەوە، ئێستا یەک ملیارو ٣٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاوی تیادایە، واتا یەک ملیار لە ساڵی پار کەمترە، بەهۆی ئەوەی نییە کە ئاو کەمیکردووە بەڵکو بەهۆی ئەوەی نەمانتوانی لەو بڕە زیاتر ئاو گلبدەیەوە، بەڵام بە گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٠ ملیاری تیادایە، بەڵام بە گشتی پێنج ملیار ئاوی خەزنمان هەیە"...

* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın