Mesut Varol
15 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2022
وان – AA
دیمەنی کۆچی ماسییە مروارییەکان لە قۆناغی زاوزێدا لە دەریاچەی وان کە بە پێچەوانەی ئاراستەی شەپۆلی ئاوەوەیە، لە ژێر ئاو بە کامێرا تۆمار کرا.
ماسییە مروارییەکان کە تاکە جۆری ماسیی دەریاچەی وانە، بەردەوامن لە کۆچکردن بەرەو ئاوە سازگارەکان لە قۆناغی زاوزێدا کە لە ١٥ی نیسانەوە دەست پێ دەکات و تاکوو ١٥ی تەمووز بەردەوام دەبێت.
ناوچەی دەلیچای لە قەزای ئەرجیش کە ماسییە مروارییەکان بە ژمارەیەکی زۆر لەوێ کۆچ دەکەن ساڵانە پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە سەردانیکەران دەکات.
دیمەنی کۆچکردنی ئەم جۆرە ماسییە لە قۆناغی زاوزێدا لە ناوچە ئاوییە سوێر و سۆدەییەکان بۆ ناوچە ئاوییە سازگارەکان لەلایەن بەڕێوەبەری تۆمارکردنی دیمەنەکانی ژێرئاو، تەحسین جەیلانەوە بە کامێرای ژێرئاو تۆمار کرا.
جەیلان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەم کۆچە سەختەی ماسییە مروارییەکان کە بە پێچەوانەی ئاراستەی شەپۆلەکانەوە ئەنجامی دەدەن، ساڵانە ئەم دیمەنانە تۆمار دەکات.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ماسییەکان لە بەرامبەر ئاراستەی شەپۆلی ئاو، زەحمەتییەکی زۆر دەکێشن، گوتی: "بەو لەشە بچووکەیانەوە یەک یەک بەربەستەکان دەبڕن. پێویستە ئەوان ببنە سەرچاوەی ئیلهام وەرگرتن لەلایەن مرۆڤەوە".