Muhammet Ali Kemal
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
لەڕوونکردنەوەیەکدا کە لەماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، پەیوەست بەو رێوشوێنانەی لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ماددەی دووی بڕیارنامەی ژمارە 667 کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، 12 هەزار و 801 کەس بەهۆی ئەوەی بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی و ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/ پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب یان پەیوەندییان بەرێکخراوەکەوە هەیە، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لەڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەناو ئەو کەسانەی کە لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە دوو هەزار و 523 کەسیان پلەی فەرماندەیان هەیە.