Sarmand Hameed
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان كرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و پێکهێنانی حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كردووە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئیمانوێل ماكرۆن جه‌ختى له پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیریى هه‌میشه‌ى فه‌ڕه‌نسا و ئیمانوێل ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووە و داكۆكى له‌وه كردووه كه هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستووە كه په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسای کردووە که دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕاوە له ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ده‌ستپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
رۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.