Abdullah Shukur
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
بڕیاری پاراستنی ئەمنییەتی خەدیجە جەنگیز، دەستگیرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی دەرکرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی وەرگیراون، پارێزگاری ئیستانبوڵ بڕیاری پاراستنی ئەمنییەتی خەدیجە جەنگیز دەستگیرانی جەمال خاشقچی دەرکردووە.
لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا پاسەوانی ٢٤ کاتژمێری لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ بۆ ناوبراو دابینکرا.
ئیدارەی سعوودیە دانی بەوەدانا جەمال خاشقچی کە لە ٢ی ئەم مانگەوە دوای ئەوەی چووە کۆنسولخانەی سعوودیە بێسەروشوێن بووە، رایگەیاند "لە ئاکامی شەڕکردن لە کۆنسولخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ گیانی لەدەستداوە"، بەڵام باسی لەوە نەکرد کە چۆن چۆنی مردووە.
سەرۆکایەتی داواکاری سعوودیە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە و لەو میانەشدا ١٨ ھاووڵاتی سعوودی دەستگیر کراوە.