Selma Kasap,Mazın Asad
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە رێکەوتی ١-٧ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ٢٠ تیرۆریست کوژران کە دووانیان بەناو لە کادرۆی سەرکردایەتین.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە ناوەوەی وڵات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵات و گەل بە پێداگرییەوە درێژەی ھەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە رێکەوتی ١-٧ی کانوونی یەکەم لە شارۆچکەکانی خانی، لیجە، کولپ، ھازرۆ و سیلڤانی شاری دیاربەکر، ناوەندی شاری بەدلیس، شارۆچکەی ئەروھی شاری سیرت، ناوەندی شاری شرناخ و ناوچەکانی زاپ و باسیان، ٢٠ تیرۆریست کوژراون کە دووانیان بەناو لە کادرۆی سەرکردایەتین.
روونیش کراوەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەکی قورس، چەکی سووک و تەقەمەنی گیراوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ٤١ بۆمبی دەستی پوچەڵ کراوەتەوە و ٧٢ حەشارگە، بارەگا و ئەشکەوتیش خاپور کراوە کە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەھێنرا.