Hamza mansur
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2016
بەغدا
دەستەی حەج و عوممرە كە دەزگایەكی فەرمییە بۆ سەرپەرشتی و رێكخستنی كارەكانی حاجیانی عێراق، رایگەیاند كە یەكەم كاروانی حاجیانی عێراق بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەكانی حەج لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەرەو سعوودیە بەڕێكەوتن.
گوتەبێژی دەستەكە، حەسەن فەهد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە فرۆكەخانەی بەغدا نێودەوڵەتی بەغدا، یەكەم كاروانی حاجیانی عێراق كە ژمارەیان 270 حاجییە بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەكانی حەج بەرەو فڕۆكەخانەی شاری مەدینە لە سعوودیە بەڕێكەوتن".
گوتەبێژی دەستەكەی حەج و عومرەی عێراق روونی دەكاتەوە، لە 18ی ئەم مانگەوە، رێگەی وشكانی دەروازەی تەرابێلی سنووری لەگەڵ سعوودیە دەکرێتەوە كە رۆژانە 611 حاجی عێراق بۆ بەجێگەیانی فەریزەكانی حەج بەرەوە سعوودیە بەرێ دەكرێن.
ناوبراو كۆی ئاماری ژمارەی حاجیانی عێراق بۆ سعوودیە خستەڕوو و ئاشكرای كرد، لەمساڵدا ژماری حاجیانی عێراق كە بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەكانی حەج دەچنە سعوودیە 25 هەزارو 122 حاجییە، كە ئەم ژمارەیە لە چاو سالانی رابردوو عێراق كەمی كردووەتەوە لەبەر ئەوەی لە ئێستادا كاری فراوانكردنی مەككە ئەنجام دەدرێت.