Mohammed Baqi Hussein
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2016
واشنتۆن
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پێنتاگۆن رایگه‌یاند، شاری منبج دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی له داعش له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی و په‌یه‌ده‌وه، ده‌بێته شارێك له‌ژێر كۆنترۆڵی عه‌ره‌به‌كاندا.
گۆردن ترۆبریج كه یه‌كێكه له گوته‌بێژه‌كانی پێنتاگۆن، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی منبجه‌وه دایه‌وه.
ترۆبریج ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دۆخه‌كه زۆر به خێرایی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و رایگه‌یاند، داعش له ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو گوتی، "له‌ئێستادا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی منبج به‌رده‌وامن، داعش له‌دۆخێكی خراپدایه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له باكووری شاره‌كه جار جاره پێكدادان رووده‌دات.
ترۆبریج راشیگه‌یاند كه داعش بۆ رێگایه‌ك ده‌گه‌ڕێت له منبج بچێته ده‌ره‌وه و خه‌ڵكی بێ تاوانی شاره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ك قه‌ڵغانی زیندوو به‌كارده‌هێنن.
له‌پرسیارێكدا به‌ڵێنی ئه‌مریكا كه به توركیای داوه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی په‌یه‌ده دوای رزگاركردنی منبج له شاره‌كه وه‌بیر ترۆبریج هێنرایه‌وه و له‌وه‌ڵامدا گوتی، "بێگومان له هه‌ستیارییه‌كانی توركیا له‌وباره‌وه تێده‌گه‌ین. منبج له‌ڕووی مێژووه‌وه شارێكی عه‌ره‌بییه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت دوای رزگاركردنی به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت. له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی سه‌ربازیی مونبجدا ته‌نها بابه‌تی ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تاوتوێ ناكه‌ین و بابه‌ته‌كانی وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه دوای رزگاركردنی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش باسدهكهین".
ئۆپه‌راسیۆنی هێزی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و هێزه‌كانی په‌یه‌ده بۆ رزگاركردنی منبج له‌ده‌ستی داعش، له مانگی ئایاره‌وه ده‌ستیپێكردووه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ بوو شاره‌كه له‌ژێر گه‌مارۆدابوو.