Hamza mansur
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2016
ئەفغانستان
بۆمبێك كە لەسەر یەكێك لە رێگەكانی ویلایەتی قەندەهار باشووری ئەفغانستان، چێنرابوو تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران.
گوتەبێژی ویلایەتی قەندەهار، سەمییم خەبیلواك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بۆمبێكی چێنراو لە كاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی كە كەسی مەدەنی بۆ ناوچەی شەلاغمی سەربە قەزای مایۆند دەگواستەوە تەقییەوە.
خەبیلواك رایگەیاند كە بەهۆی تەقیینەوەكە چوار كەسی سڤیل كوژران و ئۆتۆمبێلەكەش سووتا.
بەگوتەی گوتەبێژی ویلایەتی قەندەهار، بۆمبەكە چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لەو رێگەیە چاندبوویان بۆ ئەوەی هێزەكانی ئەمنی ئەفغانستانی پێ بكەنە ئامانج.