Hemın Othman Mohammed
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2016
به‌رلین
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند كه خوازیارن رێڕه‌وێك بكه‌نه‌وه بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی بۆ شاری حه‌له‌ب و گوتی: "باوه‌ڕم وایه به پشتیوانی رووسیا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RTL ئه‌ڵمانی، ئه‌ردۆغان باسی له چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رووسیا، هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و هه‌ڵوێستی یهكێتییی ئه‌ورووپا، هه‌ڵگرتنی ڤیزا و دادگای ئه‌ڵمانیا كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ رووسیادا ده‌ستیان به قۆناغێكی نوێ جیا كردووه له بواره‌كانی سه‌ربازیی، سیاسی، ئابووریی، كولتووری و گه‌شت و گوزار. ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیره‌كان به‌شداربوون له‌و سه‌ردانه‌دا.
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ساڵی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت، كه یه‌كێكیان له رووسیا و ئه‌وی دیكه‌یان له توركیا ده‌بێت.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناتۆ توركیای ته‌نیا جێهێشتووه له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر سنووری سووریا روویانداوه.
ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه‌ش كرد كه توركیا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ناتۆ نییه و گوتی: "نابێت ناتۆ ئه‌ندامێكی خۆی ته‌نیا بهێڵێته‌وه. له سنووری سووریا كێشه‌ی زۆر جددیمان هه‌یه. له ئه‌نجامی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له سووریاوه ئاڕاسته ده‌كرێت خه‌ڵكمان لێ ده‌كوژرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌بێت ناتۆ كه‌ی دێته وه‌ڵام؟ حه‌له‌ب له قۆناغێكی سه‌ختدایه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانین چی بكه‌ین بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی پێداویستییه مرۆییه‌كان".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، باسی له بابه‌تی حه‌له‌ب كردووه.
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له گرنگی پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد و گوتی: "رێڕه‌وه‌كان ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی ره‌وانه بكرێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه به پشتیوانی رووسیا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".