وردەکاریی گفتوگۆکانی ئەمریکاو تورکیا ئاشكراكرا
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسە ئەمریکییەکان لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ واشنتۆن زانیاریی سەبارەت بە ناوەرۆکی گفتوگۆکان، داوه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لەکاتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانی شاندی ئەمریکا لەگەڵ تورکیادا بهمهبهستی گەیشتن به رێكکەوتن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-ەوە، ئەوەی بەدیدەکرا كه لایەنی ئەمریکی بەردەوام لە پەیوەندییدابوون و لەگەڵ یەپەگە\پەکەکە گفتوگۆیان کردووە لەبارەی رێكاره لۆجیستییهكان لهپێناو کشانەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی لە ناوچەی ئارام.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسە ئەمریکییەکان لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ واشنتۆن زانیاریی سەبارەت بە ناوەرۆکی گفتوگۆکان، داوه.
بەپێی گوتەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کۆبوونەوەکان لە کۆشکی سهرۆكایهتی کۆماری تورکیا زیاتر لە چوار كاتژمێریان خایاندووە و لایەنی ئەمریکی بەردەوام لە پەیوەندییدا بوون لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە\یەپەگە.
لەو پەیوەندییانەی ئەمریکییەکان بە یەپەگەییەکانهوه، پرسیاریان کردووە سەبارەت بەو شوێنانەی کە لێی دەکشێنەوە. هاوکات ئەمریکییەکان داوایان لە پەکەکە\یەپەگەییەکان کردووە، هێرشهكانیان به هاوەن بۆ سەر تورکیا راگرن.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا سەبارەت بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو کە رایگەیاندبوو ئەمە وچانێکە نەک ئاگربەست، ئاشكرایكردووه، دەشێت گوتەکانی چاوشئۆغڵو پەیوەندیی بە جیاوازی واتاوە ههبێت لە زمانهكانی تورکی و ئینگلیزیدا و دەڵێت پێدانی وچان بەواتای ئاگربەست دێت و رێککەوتنەکە لەبەردەستدایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسه ئەمریکییەكانهوە دەستکەوتوون، لایەنی ئەمریکی لە کۆبوونەوەكاندا كه ماوەیەکی درێژی خایاندووە، به گوتەیەکی سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئەردۆغاندا لهوه تێگهیشتوون كه رێککەوتن دێتە ئاراوە.
لەکاتی قسەکاندا ئەردۆغان پرسیوێتی کە کشانەوەی یەپەگە چەند دەخایەنێت. بەرپرسە ئەمریکییەکان ئەم گوتەیهیان وەک ئاماژەیەک بۆ رێککەوتن لێکداوەتەوە.
دوای جێهێشتنی ئهنقهره لهلایهن شاندی ئەمریکییهوه، ئاماژە بەوە دەکرێت، لە نێو فرۆکەکەدا جێگری سهرۆكی ئهمریكا، مایك پێنس دەستیکردووە بە پەیوەندییکردن بە هەندێک لە کەسایهتییه دیارەکانی نێو کۆنگرێسی ئەمریکا. هاوکات لەبارەی رێكکەوتنەکەوە لەگەڵ چەندین ئەندامی کۆنگرێس کە دیموکراتەکانیشیان لەنێودایە، گفتوگۆکراوە.
لەلایەکی دیكهوه له وهڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا لە کۆبوونەوەکەدا نامەکەی ٩ی ئەم مانگەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە بۆ سەرکۆماری تورکیا، رهجهب تهیب ئەردۆغانی ناردبوو، هاتووهتە بەر باس یان نا؟ بەرپرسە ئهمریكییهكان ئاماژەیان بهوهكردووه، هیچیان لەبارەی نامهكهوه نەگووتووە و قسەیان نەکردووە.