İsmet Karakaş,123
18 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی په‌یام گۆڕینه‌وه‌ی نهێنی بایلۆك-ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٠ تۆمه‌تبار ده‌رچوو.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڵاویكرده‌وه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخستنه مه‌ده‌نییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٠ تۆمه‌تبار ده‌ركردووه، كه ده‌ركه‌وتووه به‌رنامه‌ی په‌یام گۆڕینه‌وه‌ی نهێنی بایلۆك-یان به‌كارهێناوه.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه داراییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره هه‌شت تۆمه‌تباری ده‌ستگیركردووه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی دیكه.