İsa Toprak,Cankut Taşdan
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره – AA
خۆپیشاندان له دژی هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن جووله‌كه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه ده‌پارێزرێن، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام درا.
خۆپیشاندانه‌كه به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشم له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام درا و تیایدا ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو كرا.
چالاكییه‌كه كه به خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد، به‌شداربووان ئاڵای توركیا و فه‌ڵه‌ستینیان به ده‌سته‌وه بوو و دواتر راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌مباره‌یه‌وه خوێندرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرسی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا پرسی ته‌واوی موسڵمانانه نه‌ك ته‌نها هی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، به پێویست زاندراوه هه‌ر ٨١ پارێزگاكه‌ی توركیا ببێته گۆڕه‌پانی داكۆكیكردن و هاوسۆزی ده‌ربڕین بۆ قودس.