Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بۆ کۆچی دوایی سه‌رکۆماری پێشووتری ئێران و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی دیارییکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی پرسه‌نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته کرد و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی هاشمی و گه‌لی ئێران کرد.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له رێگه‌ی پرسهنامهیهکهوه که له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی کردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: ''به‌دڵته‌نگییه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی رهفسهنجانیمان پێگه‌یشت. داوای لێخۆشبوونی له‌خوای گه‌وره بۆ ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌که‌ی و گه‌لی ئێران ده‌که‌ین''.