Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2017
هه‌ولێر- AA
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان، به‌رات ئاڵبایراک و وه‌زیری به‌رگریی، فیکری ئشک و وه‌زیری ته‌ندروستی، ره‌جه‌ب ئاکداغدا بۆ که‌مپی باشیک، به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی کرد له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی که‌مپه‌که.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له‌هه‌موو سه‌ربازانی که‌مپه‌که به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانیانه‌وه لێکردن و هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، پێشی راگه‌یاندن ''ئه‌وان به‌ڕاستی داستانێک ده‌نووسنه‌وه به‌بوونیان له‌باشیک''.
- ''به‌جدی به‌گژیاندا چوونه‌وه''
ئه‌ردۆغان به‌سه‌ربازانی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاند: ''ئێوه به‌جدی به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌وه له‌وێ. ئه‌وه‌ی که له سووریا له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای تورکیا هه‌زار و ٣٠٠ چه‌کداری داعش کوژراون، بۆ نیشاندانی توانای سه‌ربازانمان زۆر گرنگه''.
- ''سوپاستان ده‌که‌م''
سه‌رکۆماری تورکیا به‌سه‌ربازه‌کانی راگه‌یاند: ''سه‌ره‌تا پیرۆزباییتان لێده‌که‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌و مه‌شقه‌ی له‌وێ به‌هاوکاریی فه‌رمانده براکانمان ئه‌نجامتانداوه، هیوای سه‌رکه‌وتنی زۆرترتان بۆ ده‌خوازین. به‌ناوی خۆم و گه‌له‌که‌مه‌وه پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو سه‌ربازانمان له که‌مپی باشێک ده‌که‌م. ئه‌و مه‌شقه‌ی ئێوه به‌هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و براکانمان لهمووسڵتان کردووه، سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئاشتی و له‌ئه‌ستۆگرتنی رۆڵی ئه‌رێنی له‌ناوچه‌که''.
''ئێوه له‌وێ له‌دژی سته‌م وه‌ستاونه‌ته‌وه. پیرۆزبایی له‌و هێزانه‌مان ده‌که‌م که له‌وێ مه‌شق و راهێنان به‌هێزه لۆکاڵییه‌کان ده‌که‌ن و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م. ئێوه که به‌ره‌و پیری ئه‌م ئه‌رکه رۆیشتوون وه‌ک که‌سانێک که به‌ره‌و شه‌هاده‌ت هه‌نگاو ده‌نێن. تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتووانه کاره‌کانی که‌مپی باشیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت. کۆبوونه‌وه‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیرانمان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا ئه‌رێنی بووه و هه‌واڵه‌کانمان پێگه‌یشتووه. که گه‌ڕانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه ده‌که‌ین و ئینشائه‌ڵڵا هه‌نگاوی نوێی خێردار له‌ناوچه‌که ده‌گرینه‌به‌ر. دووباره ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م، یه‌کبن، یه‌کگرتووبن، هه‌ربژین و برابن، هه‌موو پێکه‌وه تورکیا بن''.