جيهان, ئابووری

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی نێوان سعوودیە و تورکیا دوای سەردانی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە

پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی وزە، نەوت و پێترۆکیمیا و وزەی نوێبووەش بەشێک لە هاوکارییەکان دەبێت و هەروەها ئاسانکاری دەکرێت بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا لە پڕۆژەکانی ژێرخانی سعوودیەدا.

İrem Demir, Gökçe Karaköse, Mikail Bıyıklı  | 04.02.2026 - نوێکردنەوە : 04.02.2026
ڕاگەیاندراوی هاوبەشی نێوان سعوودیە و تورکیا دوای سەردانی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە

Istanbul

ئەنقەرە - AA

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوان تورکیا و سعوودیە، جەخت لە هاوکارییەکانی ستراتیژی نێوان دوو وڵات بۆ چارەسەری ئارێشەکانی ناوچەکە کراوەتەوە.

دوای سەردانی فەرمی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بۆ ڕای گشتی بڵاو کرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی نێوان سعوودیە و تورکیا، هاوکارییەکانی دوو وڵات، هەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکان جەختی لێکرایەوە.

هەردوو وڵات لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا ئاڵوگۆڕی بیڕوڕایان کردووە و لەو چوارچێوەیەدا لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە، هەردوو وڵات هەوڵ دەدەن بۆ "ڕوانگەی ٢٠٣٠ سعوودیە" و "سەدەی تورکیا". بەو پێیە هەردوو وڵات هەوڵ دەدەن بۆ ڕێکخستنەوەی ڕێککەوتننامە ئابوورییەکان لە نێوان تورکیا و وڵاتانی کەنداو.

پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی وزە، نەوت و پێترۆکیمیا و وزەی نوێبووەش بەشێک لە هاوکارییەکان دەبێت و هەروەها ئاسانکاری دەکرێت بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا لە پڕۆژەکانی ژێرخانی سعوودیەدا.

تورکیا و سعوودیە هەروەها لە بوارەکانی ژیری دەستکرد، ئابووری دیجیتاڵ و تەکنۆلۆجیای بۆشایی ئاسمان و بەرگرییش، هەماهەنگی پێوستیان دەبێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە، هەڵوستێکی جددی و پێداگرانی بۆ فەڵەستین و غەززە جەختی لێکراوەتەوە.

بەشێکی گرنگی بەیاننامەکە بۆ قەیرانی مرۆیی غەززە تەرخان کراوە و تورکیا و سعوودیە وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانیان لە قەیرانی مرۆیی لە غەززە ڕایانگەیاندووە کە، پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستێندرێت و هەموو دەروازەکان بە ڕووی یارمەتییە مرۆییەکان بکرێتەوە. پشتگیری بکرێت کە دەوڵەتی فەڵەستینی کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت و لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ بونیاد بنرێت. پێشوازی لە گەڵاڵەی ئاشتی سەرۆکی ئەمریکا و ئەنجوومەنی ئاشتی کرا.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها پشتیوانی بۆ قۆناغی دووهەمی ئاشتی لە غەززە دووپات کراوەتەوە و هاوکاتیش ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) کراوە.

سعوودیە و تورکیا لەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەدا هەروەها باسیان لە پرسەکانی ناوچەکەش کردووە لەوانەش سووریا، یەمەن، سوودان و سۆماڵ.

لە ڕاگەیاندراوەکەی نێوان هەردوو وڵات، پشتیوانی بۆ هەوڵەکانی سووریا بۆ پاراستنی سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵات دەربڕاوە و هێرشەکانی ئیسرائیلیش ئیدانە کراوە.

لەبارەی یەمەنەوە، پشتیوانی بۆ حکوومەتی یاسایی ئەو وڵاتە دووپات کراوەتەوە و دژایەتی هەردوو ولات بۆ پڕۆژەکانی دابەشکردنی یەکەن، ڕەت کراوەتەوە.

تورکیا و سعوودیە هەروەها لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوودانیش پێداگرییان کردووە و لەبارەی سۆماڵیشەوە پشتیوانیان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە و ڕەتکردنەوەی کردەوەکانی جیاییخوازی لە "سۆماڵیلەند" دەربڕیوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی نێوان تورکیا و سعوودیە، لە میانی سەردانی سەرکۆماری ئەردۆغان بۆ ڕیاز، هەردوو وڵات چوار ڕێککەوتننامەی دیکەیان لە بوارەکانی داد، وزەی نوێبووە، بۆشایی ئاسمان و تۆێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی واژوو کردووە و پشتیوانی سعوودیەش بۆ میوانداری تورکیا بۆ کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا (COP31) لە ئانتاڵیا دووپات کراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın