جيهان, ئابووری

پەیامی چین بۆ ئەمریکا "هەتا کۆتایی وەڵامی جەنگی بازرگانیی دەدەینەوە"

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لین جین: "ئەگەر ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی چین و ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەلاوە گرنگ نییە و، پێداگرە لەسەر بەڕێوەبەردنی جەنگێکی باج و گومرگ و جەنگی بازرگانیی، ئەوا چین هەتا کۆتایی وەڵام دەداتەوە".

Emre Aytekin  | 10.04.2025 - نوێکردنەوە : 11.04.2025
پەیامی چین بۆ ئەمریکا "هەتا کۆتایی وەڵامی جەنگی بازرگانیی دەدەینەوە"

Beijing

پەکین - AA

چین پەیامی ئەوەی بڵاوکردەوە کە پاشەکشە ناکات لەو گرژییەی کە بەهۆی ئەوەوە سەریهەڵدا کاتێک سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێناسەی گومرگی سەر ئەو بەرهەمانەی لە چینەوە هاوردەی وڵاتەکەی دەکرێت بۆ سەدا ١٢٥ بەرزکردەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لین جین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە پەکینی پایتەخت سازی کرد، هەڵسەنگاندنی کرد بۆ دوایین زیادکردنی پێناسەی گومرگیی ترەمپ و هەڵوێستی دژ بەری چین لەو بارەیەوە چی دەبێت.

لین جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە چین لەم بابەتەدا بە گوشار ملکەچ ناکات و، ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی چین و ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەلاوە گرنگ نییە و، پێداگرە لەسەر بەڕێوەبەردنی جەنگێکی باج و گومرگ و جەنگی بازرگانیی، ئەوا چین هەتا کۆتایی وەڵام دەداتەوە".

هەروەها لین ئاماژەی بەوەشکرد کە هێشتا ئەمریکا پێناسە گومرگییەکانی بەرامبەر چین خراپ بەرکاردەهێنێت و، ڕایگەیاند: "چین ئەو جۆرە هەنگاوە هەژموونگەرا و ستەمکارانە قبوڵ ناکات. گوشار و هەڕەشە ڕێگای دروست نین بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ چین".
​​​​​​​
لین ئەوەیشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمریکا بەڕاستی دانوستانی دەوێت، پێویستە هەڵوێستی یەکسانی و ڕێزگرتن و سوودی یەکتر نیشان بدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın