ئابووری, عێراق

هەرێمی کوردستان.. بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار

ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.

Heman Hussein Yaseen  | 17.10.2020 - نوێکردنەوە : 17.10.2020
هەرێمی کوردستان.. بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکان بەرزبووەتەوە و بە جۆرێک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٢٦ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٢٦ ھەزار و ٧٥٠ دینار.

١٠٠ پاوەن بەرامبەرە بە ١٥٩ ھەزار و ٢٥٠ دینار.

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٤٤ ھەزار و ٥٠٠ دینار.

١٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٦ ھەزار دینار.

١٠٠ ھەزار تومەنی ئێرانی بە چوار ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٧٨٩ لیرەی تورکییە.

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ١٠٥ ھەزار تومەنی ئێرانییە.

ھاوکات لقی ھەولێری سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ نرخی یەک مسقال زێڕی ١٨ بە ٢٨٩ ھەزار، عەیار ٢١ بە ٣٣٧ ھەزار، عەیار ٢٢ بە ٣٥٣ ھەزار و عەیار ٢٤ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.

جێی ئاماژەیە دوێنێ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکیی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە ١٢٢ ھەزار و ٥٠٠دینار بوو و ئەمڕۆش یەکشەممە بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی دۆلار بەرزبووەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın