سياسەت, عێراق

لاهوور شێخ جەنگى: "ئاڵای کوردستان هێڵی سوورە"

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشثمانی کوردستان لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان و هێنانە خوارەوەی ئاڵای هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 17.10.2020 - نوێکردنەوە : 17.10.2020
لاهوور شێخ جەنگى: "ئاڵای کوردستان هێڵی سوورە"

Arbil

هەولێر - AA

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشثمانی کوردستان لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا دژ بە سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایەتی نیشان دا و دەستبردن بۆ ئاڵای کوردستان بە هێڵی سوور ناو دەبات.

لە پەیامێکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: "زۆر نیگەرانین لە دەستبردن بۆ ئاڵاى کوردستان کە بە خوێنى هەزاران رۆڵەى قارەمان پارێزراوە، ئەم ئاڵایە سێمبولى پێکەوە ژیان و ئاشتى و ئاوەدانییە".

لە پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتیدا هەروەها هاتووە: "هەر گرووپ و تاقمێک ئەگەر نیگەرانن لە کەسێک یان پارتێک رێگە پێدراو نین دەست بۆ پیرۆزییەکانى نەتەوەکەمان بەرن ئاڵاى کوردستان هێڵى سوورە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın