Cemal Aşan,Mehmet Dayan,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
هه‌كاری - AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك رایگەیاند "له مه‌ودای نێوان شه‌مزینانه‌وه تا جزیر له باكوور له وانه‌وه تا سێرت به پشكنینی چڕ به فڕۆكه ده‌ستمانكردووه به كاری كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری (بۆ پێوانی كوالیتی نه‌وت) ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه. هه‌نگاوێكه یه‌كه‌مجاره له توركیادا ئه‌نجامده‌درێت".
به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا له كێڵگه‌ی شارۆچكه‌ی چوكورجا، ئاڵبایراك دوێنێ سه‌ردانی پارێزگای هه‌كاری كرد و له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ریدا به هێلیكۆپته‌ر له یوكسەكۆڤاوه چوو بۆ چوكورجا و له‌وێشه‌وه بۆ كێڵگه‌ی هه‌واری بارداكڵی.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك كێڵگه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و زانیاری له به‌رپرسان وه‌رگرت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رۆژێكی مێژوویی‌دا له یه‌كێك له جوانترین شارۆچكه‌كانی جیهان كۆبوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا باسی له‌وه كرد له ناوچه‌یه‌كدا كه ساڵانێكه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت له چوكورجا یه‌كه‌م كاری هه‌ڵكه‌ندنی قوڵیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ناوچه‌كه به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رچاوه‌كانی ژێر زه‌وییه‌وه له رووی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و كانزادا ماوه‌یه‌كی زۆره بووه‌ته جێگەی گفتوگۆ.
به‌رات ئاڵبایراك ئاماژەی بەوەشکرد وەک یەکەم هەنگاوی ئەم پرۆسەیە، ئەمڕۆ لە ناوچەیەک کە سێ کیلۆمەتر و نیو لە سنووری عێراقەوە دوورە، دەستیان بە کارەکانیان کردووە و گوتی:
"کێڵگەیەکی زۆر دەوڵەمەندە. لێرە لەگەڵ ئەندازیارە خۆماڵییەکان و دانیشتوانی ناوچەکەدا، یەکەم کاری هەڵکەندنی بیرەکەمان دەستپێکرد. بە ستراتیجی ئامانجی هەڵکەندن تا چوار هەزارو ٤٥٠ مەتر. لە میانی چەند مانگی داهاتوودا ئەنجامی ئەم بیرەمان دەستدەکەوێت. ئەم پرۆسەیە بەم بیرە و بەو هەنگاوەی لە چوکورجا دەنرێت، کۆتایی نایەت. قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات. له مه‌ودای نێوان شه‌مزینانه‌وه تا جزیر له باكوور له وانه‌وه تا سێرت به پشكنینی چڕ به فڕۆكه ده‌ستمانكردووه به كاری كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی. ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە، یەکەمجارە هەنگاوێکی لەو چەشنە لە تورکیا جێبەجێ دەکرێت. لە رێگەی فڕۆکەوە زانیارییەکان کۆدەکەینەوە، ئەمە جگە لەوەی لەسەر زەوی لە رێگەی چڕکردنەوەی کاری وردی لەرەلەرەوە، ئەوەی کە ماوەی چەندین ساڵە گەلەکەمان باسی دەکات کە لەسەر سنوورەکانمان و لەژێر زەویدا چ شتێک بوونی هەیە، بەم هەنگاوانە و ئینشائەڵڵا لە ساڵانی داهاتوودا لە تورکیا لە هەموو بوارەکاندا هەر لە وزە، سەرچاوەکانی ژێر زەوی، کانزاکاریی و لە هەموو بوارەکاندا هەنگاوی پتەو دەهاوێژین".