Nuran Erkul Kaya,Gülbin Yıldırım,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانی بانکی جیهانی، پێدانی بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بە قەرزی ٢٢ ساڵ و شەش مانگ بۆ کارەکانی فراوانکردنی وێستگەی توز گۆلو بۆ عەمبارکردنی گازی سرووشتیی ژێر زەوی پەسەند کرد.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن بانکی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە پاکێجێکی پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بۆ "پرۆژەی فراوانکردنی عەمبارکردنی گازی سرووشتیی"یان پەسەندکردووە.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوو قەرزی دیکە لە ساڵەکانی ٢٠٠٥دا بە بڕی ٣٢٥ ملیۆن دۆلار و لە ٢٠١٤دا بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا کە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی ئاسایشی دەرخستنی گازی سرووشتیی لە تورکیا، پەسەندکراون.
ئەمە جگە لەوەی تیشک خراوەتە سەر ئەوەی توانای وێستگەکە لە سەرەتادا یەک ملیار مەتر سێجایە و تێیدا هاتووە "ئەم قەرزە پشتیوانیی فراوانکردنی پرۆژەی قەبارەی عەمبارکردنی گازی سرووشتی وێستگەی توز گۆلو، بۆ پێنج هێندە لە هەمان شوێندا و لەرێگەی وەبەرهێنانەوە لەخۆ دەگرێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه پڕۆژه‌ی عەمبارکردنی به‌رفراوانی گازی سرووشتی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به هێڵه‌كانی بۆڕییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، له سێ ره‌گه‌ز پێك دێت.
یه‌كه‌میان دامه‌زراوه‌ی عەمبارکردنی گازی سرووشتی ژێرخانی ده‌ریاچه‌ی توز گۆلوە كه فراوانییه‌كه‌ی گه‌یه‌نراوه‌ته چوار ملیار مه‌تر سێجا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه کە ره‌گه‌زی دووه‌م "به‌دواداچوونی چاودێری بونیاتنان" و سێیه‌میشیان "هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌رییه ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌دواداچوون بۆ پلانی سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێكردن" ده‌بێت.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، به تێكڕایی پاکێجەکە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار قه‌رزی نوێ دابین ده‌كات، به تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا ئاڵووده‌یی بۆ خه‌ڵوز له توركیا كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی یارمه‌تیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی گازی خانووی پلاستیکی "سه‌را".