جيهان, ئابووری

بانکی جیهانی: "مەزندە دەکرێت تێچووی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سووریا ٢١٦ ملیار دۆلار بێت"

Dilara Zengin Okay  | 22.10.2025 - نوێکردنەوە : 23.10.2025
بانکی جیهانی: "مەزندە دەکرێت تێچووی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سووریا ٢١٦ ملیار دۆلار بێت"

Washington DC

واشنتۆن - AA

بانکی جیهانی (نێودەوڵەتیی) بڵاویکردەوە، مەزندە دەکرێت تێچووی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سووریا لە دوای شەڕ و پێکدادانەکان ٢١٦ ملیار دۆلار بێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن بانکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ڕاپۆرتی "ھەڵسەنگاندنی زیانی فیزیکی سووریا و سەرلەنوێ بنیاتنانەوە ٢٠١١-٢٠٢٤" کە تیایدا ژێرخانی سەرانسەری وڵاتەکە و سامانی بیناکانی لەبەرچاو گیراوە، بڵاوکراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە مەزندە دەکرێت دوای زیاتر لە ١٣ ساڵ شەڕ و پێکدادانەکان، تێچووی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سووریا ٢١٦ ملیار دۆلار بێت.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەنێو بەشە ھەڵسەنگێندراوەکاندا، ژێرخان زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و ڕێژەی سەدا ٤٨ی کۆی گشتیی زیانەکان پێکدەھێنێت و، زۆرترین ناوچەی زیانلێکەوتووش حەلەب، دەوروبەری دیمەشق و حومسە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın