Zafer Fatih Beyaz
22 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2025
دۆحە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە قەتەر، لەگەڵ میری وڵاتەکە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە دیوانی میر لە دۆحەی پایتەخت، بە داخراوی بە ڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
دوای کۆبوونەوەکە شاندەکان کۆدەبنەوە و ڕێوڕەسمی واژوو کردنی ڕێککەوتننامە ھاوبەشەکان ساز دەکرێت.