Hüseyin Erdoğan
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
ئهنقهره - AA
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە رۆژانی کۆتایی ھەفتەدا بە ٧٧ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ پێنجشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی نەوتی برێنت ٧٧ دۆلار و ٣٧ سەنت بوو، ھەمان رۆژ نرخەکەی گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٩٥ سەنت. بەیانی ئەمڕۆش بە ٧٧ دۆلار و ٥٢ سەنت دەستی پێکرد و لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەڕێژەی سەدا ٠.٣٣ بەرزبوویەوە و بە ٧٧ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ٧١ دۆلار و ٢٨ سەنتە.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک و دووبارە سەپاندنەوەی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا راگەیاند کە ساڵی ٢٠١٥ ھەڵپەسێردرابوون، نرخی نەوتی خاوی برێنت، رۆژی چوار شەممە گەیشتە ٧٧ دۆلار و ١٨ سەنت کە بەرزترین نرخە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا.
شارەزایان پێیانوایە کە ئەو سزایانەی ئەمریکا بە دوو قۆناغە بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت کاریگەری نەرێنیی دەکاتە سەر پیشەسازی نەوت، وەبەرھێنان، بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی ئەو وڵاتە.