Zana Natık Kerem
14 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق، ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٥٣ ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٤١ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ، ١١٥ ملیۆن و ٤٠٣ ھەزار و ٢٩٤ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
وێرای ئەوەی پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دیناری عێراقی لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥١ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.