جيهان, ئابووری

ئەمریکا سزا بەسەر کۆمپانیایەکی چینیدا سەپاند بە بیانووی ئەوەی گوایە پەیوەندی بە ئێرانەوە ھەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "سزامان بەسەر کۆمپانیای چینی شاندۆنگ شینگشینگ بۆ کیمیایی سەپاندووە، چونکە نەوتی خاوی ئێران دەکڕێت و چارەسەری دەکات".

Şilan Turp, Ömer Aşur Çuhadar  | 17.04.2025 - نوێکردنەوە : 17.04.2025
ئەمریکا سزا بەسەر کۆمپانیایەکی چینیدا سەپاند بە بیانووی ئەوەی گوایە پەیوەندی بە ئێرانەوە ھەیە

Ankara

واشنتۆن ــ AA

حکوومەتی ئەمریکا، سزای بەسەر کۆمپانیای چینی شاندۆنگ شینگشینگ بۆ کیمیایی سەپاند، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە کۆمپانیاکە پەیوەندی بە پیشەسازی نەوتی ئێرانەوە ھەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "سزامان بەسەر کۆمپانیای چینی شاندۆنگ شینگشینگ بۆ کیمیایی سەپاندووە، چونکە نەوتی خاوی ئێران دەکڕێت و چارەسەری دەکات".

ڕاشیگەیاندووە کە کۆمپانیاکە خراوەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە، بەھۆی ئەوەی بە بەھای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار نەوتی خاوی لە ئێران کڕیووە.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا و کەشتییەکدا سەپاندووە کە ئاسانکاری لە گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ چین دەکەن وەک بەشێک لەو کەشتیانەی کە "کەشتیگەلی سێبەر" ناسراون.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە حکوومەتی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، سیاسەتی ئەو پەڕی فشار بەرامبەر بە ئێران جێبەجێ دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın