Emre Aytekin
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
نیویۆرك – AA
پڕۆژه بڕیاری ئه‌مریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردبوو، گۆڕانكاری تیادا كرا.
له پڕۆژه بڕیاره نوێكه‌دا پێشنیاز كراوه گه‌مارۆكه كه له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌مدا ماوه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت "به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، تاكو بڕیار ده‌درێت بڕیاره‌كه كارپێكراو ده‌بێت".
له پڕۆژه بڕیاره دهستكاریكراوهكهدا، سزادانی دیپلۆماتكارانی ئێرانی، رێگه‌دان به گه‌ڕان و پشكنین له كاتی گومانكردن له‌و شتانه‌ی له ئێرانه‌وه دێن و ئه‌و ئێرانییانه‌ی به به‌رپرسیاری هێرشه‌كانی سه‌ر سعوودیه له ئه‌یلوولی ٢٠١٩ و هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ و هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌قه‌ڵه‌م دراون، لابراون.
نوێنه‌ری ئێرانیش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی "ئه‌مریكا به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناچار بوو پاشه‌كشه بكات و پڕۆژه بڕیارێكی دیكه ئاماده بكات. ئامانجی ئه‌و پڕۆژه بڕیاره نوێیه‌ش له‌وه‌ی پێشوو ده‌چێت. پێموایه جارێكی دیكه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌م پڕۆژه بڕیاره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی پڕۆژه بڕیاره نوێكه یه‌كلایی بكرێته‌وه و رۆژی هه‌ینییش له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له رووسیا و چین كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له په‌یامێكدا كه بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس-یان نووسیبوو ره‌خنه‌یان له پڕۆژه بڕیاره‌كه گرتبوو و ئاماژه‌یان به‌وه دابوو كه له ئه‌گه‌ری خستنه ده‌نگدانیدا مافی ڤیتۆ له دژی به‌كارده‌هێنن.