ئابووری, عێراق

وەزارەتی دارایی:" بەڕێوبەرایەتی چاودێری گومرگی لە کوردستان کردەوە"

کاری بەڕێوەبەرایەتییەکە چاودێریکردن و بەدواداچوون دەبێت بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و سەرپێچییە گومرکییەکان، هەروەها چاودێری ئەو کاڵایانەش دەکات کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

Hawkar Yaseen  | 12.08.2020 - نوێکردنەوە : 14.08.2020
وەزارەتی دارایی:" بەڕێوبەرایەتی چاودێری گومرگی لە کوردستان کردەوە"

Arbil

هەولێر AA

بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی بە ژمارە 2946 کە واژووی وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات جەناب نوری لەسەرە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرکی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرک دەبێت و کاری چاودێریکردن و بەدواداچوون دەبێت بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و سەرپێچییە گومرکییەکان، هەروەها چاودێری ئەو کاڵایانەش دەکات کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە "لە پێناو چاکسازی زیاتر لە دەروازە سنوورییەکان و بەرزکردنەوەی شەفافیەت لە کاری گومرکیدا" کراوەتەوە.

لە ناوەڕۆکی نوسراوەکەدا کە بەناونیشانی بەیانی ژمارە 4 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "پاڵپشت بە ماددەی 17 لە بڕگەی دووەم لە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 5ی ساڵی 2010ی هەموارکراو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە کردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرکی) سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرک بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی 183 لە یاسای گومرکی ژمارە 23ی ساڵی 1984ی هەموارکراو، لەڕێکەوتی دەرچوونی ئەم بەیانە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın