عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆن: "ئەمڕۆ ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت"

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتیی رادگەیەندرێت".

Zana Natık Kerem  | 08.10.2021 - نوێکردنەوە : 08.10.2021
کۆمیسیۆن: "ئەمڕۆ ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتیی رادەگەیەندرێت.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، گرنگی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە ئەمڕۆ ھەینی لەسەرانسەری عێراق دەستی پێکردووە، ھیچ لە دەنگدانی گشتیی کەمتر نییە و گوتی: " ئەمڕۆ ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت".

جومانە غەلای گوتیشی: "کۆمیسیۆن جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت دوای ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتیی، رادەگەیەندرێت".

بەیانی ئەمڕۆ ھەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرانسەری عێراق دەستی پێکرد کە دەنگدەران دەتوانن لە ٥٩٥ بنکەی دەنگدان دەنگی خۆیان بدەن.

پرۆسەکە ئەمڕۆ تەنیا بۆ کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، پێشمەرگە و دەزگاکانی دژەتیرۆر و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، پێشمەرگە، سوپای عێراق و ھەموو کارمەندەکانی سەرجەرم ھێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانە دەبێت کە لە رۆژی دەنگدانی گشتی ئەرکی پاریزگاری ھاووڵاتیان و بەرێوەچوونی پرۆسەکەیان لەسەر شان دەبێت.

لە سەرانسەری عێراقدا یەک ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٧٢٧ کەس لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا مافی بەشداریکردنیان ھەیە، ١٢٠ ھەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان ھەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان، لە عێراقدا ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانی ھەیە، لەو ژمارەیە ١٤ ملیۆن و ٣١٦ ھەزار و ٢٣٧ کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın