عێراق

لە بەسرە کەسێک بەھۆی کێشەی داراییەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشت

لە پارێزگای بەسرە، باوکێک بەھۆی کێشەی داراییەوە بە چەک سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشت کە ژمارەیان ١١ کەس بوون و دواتر خۆشی کوشت.

Zana Natık Kerem  | 09.05.2024 - نوێکردنەوە : 10.05.2024
لە بەسرە کەسێک بەھۆی کێشەی داراییەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشت

Arbil

ھەولێر AA

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە لە پارێزگای بەسرە، باوکێک بەھۆی کێشەی داراییەوە بە چەک سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە کە ژمارەیان ١١ کەس بوون و دواتر خۆشی کوشتووە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، میقداد میری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر ٢١:٣٠ ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای شەتولعەرەب ڕژۆھەڵاتی پارێزگای بەسرە لە ڕووداوێکی تاوانکاریدا، باوکێک بە چەکی کلاشینکۆف، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە کە ١١ کەس بوون و دواتر خۆشی کوشتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لەنێو کوژراوەکاندا، سێ منداڵ ھەن.

باسی لەوەشکردووە کە بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان دەرکەوتووە، ھۆکاری ڕووداوەکە کێشەی دارایی بووە، بەڵام فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە کردووەتەوە.

پێشتر ھەندێک لە میدکانی عێراق بڵاویانکردبوویەوە، گوایە کۆمەڵکوژی ئەو خێزانە لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکداریی بووە، بەڵام سەرۆکی لێژنەی ئەمنی پارێزگای بەسرە، عەقیل فەریجی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە بە دەستی سەرۆکی خێزانەکە کوژراون کە دواتر خۆشی کوشتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکی خێزانەکە بەھۆی کەڵەبوونی قەرز کەوتووەتە ژێر فشارێکی دەروونی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın